We

Pride

ourselves on

Supporting

top-quality

Service

كۆمپانیاى ئەپرۆچ بۆ بازرگانى گشتى سنوردار

بە ئەزمونێكى زانستى پتر لە 10 ساڵ كۆمپانیاى ئەپرۆچ ئەو شوێنەیە كە تیایدا دەتوانن باشترین چارەسەرى تەكنیكى بدۆزنەوە بۆ گشت پێویستیەكانى كاركردنتان . كارەكانمان بە شێوەیەك دیزاین كراوە كە بەردەوام دەبێت و گەشە دەكات هاوشان لەگەڵ كڕیارە خۆشەویستەكانمان و ئەو كۆمپانیا و بریكارانەى كە كارمان لەگەڵ دەكەن ئەزمونى فراوانمان و تێگەیشتنى نوێ و زانستى پیشەوەر و تەكنیكارەكانمان بە یەكەوە دەتوانن هەموو ئەو شتانەتان بۆ دەستەبەر بكەن كە پێویستتان پێیەتى لە گشت بەشەكانى كاركردنتان و ژیانتان

مایەى شانازیە بۆ ئێمە كە توانیبێتمان پاڵپشتى كڕیارەكانمان بین بە پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى تەكنیكى پێشكەوتوو كە بە هۆیەوە دەتوانین بە ئاسانى لە بازاڕ كێبڕكێ بكەین و مەوداى كاركردنمان فراوان بكەین. بە چاوپۆشین لە قەبارەى ئەو كارەى كە كڕیارەكانمان ئەنجامى دەدەن لەبەر ئەوەى بابەتەكە بۆ ئێمە بریتیە لە دیزاین كردنى چارەسەر بۆ هەر حاڵەتێك بە جیا و ئامانجى سەرەكیمان بەدەستهێنانى متمانەیانە.

ئێمە هەنگاو دەنێین بە ئامانجى دۆزینەوەى بوارى نوێ بەدەستهێنانى دەرفەتى نوێتر لە ڕێگەى چوونە نێو بازاڕى نوێ و فراوانكردنى كەناڵەكانى دابەش كردنمان بە لەبەر چاو گرتنى گونجاندن لەگەڵ هاوپیشەكانمان و هاوبەشەكانى كارمان (شریك) بە ئامانجى گەشەى هاوبەش بۆ ماركەكانمان بە گشتى.

دۆمەینە جیاوازەكانى كاركردنمان دەگۆڕدرێـت بۆ پڕكردنەوەى پێداویستیەكان و داواكانتان. جا چ ئەگەر لە كەرتەكانى پیشەسازى یا تەكنیكى یا كارگێڕى كار بكەن ئەوە چارەسەرەكانمان باشترین ڕێگاچارەیە لە ژێر یەك چەتر.

چارەسەریە جیاوازەكانمان ئەمانەى خوارەوە لەخۆ دەگرن:

چارەسەرى تەكنۆلۆژیاى زانیارى (ئاى تى)

بەرزكردنەوەى ئاستى تەكنیكیتان

بەرهەمەكانى ڕۆنى مەكینە

بەرزكردنەوەى ئاستى تەكنیكیتان

چارەسەرەكانى كارەبا بە (وزەى خۆر)

Power is Us

پلاندانان بۆ بۆنەكان

جیادەکرێنەوە لە وانی تر

دروستكردنى ماركە و دیزاین كردن

داهێنانى بكەن بە هاوبەشى (شریك)ى خۆتان.

ئەركمان

ئەركمان ئەوەیە كە گشت ئەو هاوكاریانە پێشكەش بكەین كە كڕیار و هاوبەش و تیمەكانمان پێویستیان پێیە. ئامانجمان ئەوەیە كە زۆرترین پشكمان هەبێت لە بازاڕى ناوخۆ و ناوچەكە و جیهان بە گشتى ئەمەش لە سایەى ئەو تەكنۆلۆژیا پیشكەوتووانەى كە لە چارەسەرەكانمان و خزمەتگوزاریەكانمان بەكاریان دەهێنین. ئامانجى سەرەكیمان بریتیە لە پێشكەش كردنى بڕێكى زیاتر لە بەرهەم و مەودایەكى فراوانتر لە خزمەتگوزارى و تۆڕێكى درێژتر لە دابینكار و بازرگانان.

دید و بۆچوونمان

دیدو بۆچوونەكانمان لە ڕێى پەرەپێدانى بەردەوامى ستراتیژیەكانمان و چارەسەرەكانمانەوە وەدى دێن كە ئەویش كارێكى سەرەكیە و هەوڵ دەدەین كە پارێزگارى لێ بكەین لە گشت لایەنەكانى پلاندانانمان. گەشەكردنى بەردەوامى كارمان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدان و نوێبوونەوە بۆ باشترین چارەسەریە جیهانیەكان و ڕاهێنانى بەردەوامى كارمەندانمان باشترین ئەگەرى وەدیهاتنى دید و بۆچوون و ئامانجەكانمانە.